بە راپۆرته‌كان، دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، بە ناوەکانی “شەفیع محەممەد نەژاد”، و “خزر قادری ئازەر”، سەرجەم بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراون. هه‌روه‌ها سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی،”شه‌هرام ئه‌مجه‌دیان”،”مورتزا حه‌ق به‌یان” و “دانیار قوربانی”، له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ زیندانی ته‌علیقی حوكم دران.
دادگای ڕژیم لە شاری پیرانشار، “شەفیع محەممەد نەژاد”، و “خزر قادری ئازەر”ی بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، به ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە. شایانی باسه، ئەم دوو هاوڵاتییە، ١٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه له پیرانشار دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە ورمێ ڕاگواسترابوون و پاش ماوەیەک بە دانانی وه‌سیقه بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. هه‌روه‌ها، ،”شه‌هرام ئه‌مجه‌دیان”،”مورتزا حه‌ق به‌یان” و “دانیار قوربانی”، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه، له رۆژی دووشه‌ممه ٤ی خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و دوای ٦٧ رۆژ مانه‌وه له زیندانی تاكه‌كه‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعات، به دانانی وه‌سێقه ئازاد كرابوون.
