کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم كردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی ئۆرووپا

مه‌حكووم كردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ

مه‌حكووم كردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ

پەرلەمانی ئۆرووپا لەبڕیارنامەیەکدا بەزۆرینەی دەنگ پێشێلکاریی مافی مرۆڤی لەئێران، بەتایبەتی لەکاتی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانه‌ی ئیدانە کرد و خوازیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆو شەفاف سه‌باره‌ت به‌ روداوەکانی ئەم دواییەی له‌ ئێران بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پەرلەمانی ئۆرووپا لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە ٢٨ سه‌رماوه‌زدا، بڕیارنامەیەکی سەبارەت بەپێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران دەرکرد، کە تێیدا ئاماژە بەخۆپیشاندان ‌و ناڕەزاییەکانی ئەم دواییەی له‌ شاره‌كانی ئێران ‌و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژانه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كراوه‌ کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە بەرامبەر بەناڕازییە مەدەنییەکان ئه‌نجام دراوه‌ و بەمەبەستی کوشتنیان تەقەیان لێکراوە. له‌م به‌یانییه‌دا هەروەها هاتووە، لانیكه‌م ٣٠٤ کەس لەم خۆپیشاندانه‌كاندا کوژراون کە ژماره‌یه‌كیان منداڵ بوون ‌و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون ‌و بەهەزاران کەسیش لەوانه‌ رۆژنامه‌نوسان‌ و خوێندکارانی زانکۆ دەستگیر کراون.