هاووڵاتییەک دانیشتووی شاری ورمێ، لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم ئەمشارەوە بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد شەریف سالم دزەیی” و خەڵکی “دزە”ی مەرگەوەڕ و دانیشتووی ورمێ، لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم به تومهتی، “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو، ڕۆژی ١ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چوار ڕۆژ لێپرسینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزراوە.