به پێی ڕاپۆرتهكان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای ڕژیم لهمشاره، بە تۆمەتی هاوکاری لهگهڵ یەکێک لە حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیمی ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “شەهریار ئۆسکوویی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە حوکمی ٣٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئهمشاره بە تۆمەتی هاوکاری لهگهڵ یەکێک لە حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. دوای ئەوەی ناوبراو تانەی لەو بڕیارە دابوو، پەروەندەی ناوبراو ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرابوو. بە پێی ئەو حوکمەی کە دەرچووە، شەهریار ئۆسکوویی دەبێ لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بناسێنێت.