به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی شاری مێهران، سەر بە ئوستانی ئیلام لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشارە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لاوێک بە ناوی “سادق شامی” لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. ناوبراو له مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لە شاری ئیلام لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کرابوو و پاش مانگێک لە زیندان و تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە قه‌راری وه‌سێقه ١٢٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.