
ڕۆژی سێشهممه ٢٠ی ڕهشهممه، لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، هاووڵاتییەکی بە ناوی “شەهرام کازمیان” تەمەن ٤٢ ساڵ، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
به پێی ئهم ڕاپۆرتهن ئەم حوکمە بە ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی ئهمشاره ڕاگەیەندراوە. ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەشەممە، یەکەمین دادگایی کردنی ئەم هاووڵاتییە دادگای ڕژیم بەڕێوەچوو و بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم و تەبلیغ دژی نیزام” تۆمەتبار کرا. شایانی باسه، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندان، ئەم هاووڵاتییە پاش یەک مانگ لێپرسینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزرا. “شەهرام کازمیان”، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباری ئهمساڵ، بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
