به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەشەممە، سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه، حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەو حوکمە، “ئارمان وەفایی، فەردین کەریمی و ئەفشین شەیخولئیسلامی” هەر کامەیان حوکمی سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان به تومهتی هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكان دژ به ڕژیم له لایهن دادگاوه بە سەردا سەپاوە. ئەو سێ چالاکە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای یەک مانگ ڕاگیران لە زیندان ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هەر کامەیان بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون. شایانی باسه، “ئارمان وەفایی” لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر و دوای ٣ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.