سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی ورمێ و سنە، لە لایەن دادگای ڕژیمهوه، بە زیندان مەحکووم کران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هاووڵاتییەک بە ناوی “عارف محەممەدی”، خەڵکی گوندی “باوان”، لە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، لە لایەن لقی دووی دادگای ئەمشارەوە، بەبێ بوونی پارێزەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیم، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی پووشپەڕ، لەگەڵ “عابید محەممەدی” و “حەسەن بەراتی”، خەڵکی گوندی باوان و “سەرهەنگ بابەکری” خەڵکی گوندی فلکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون. لەم پەیوەندییەدا، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئیدریس محەممەدی” و “ئاوات کەریمی”، خەڵکی گوندی “نگڵ”، سەر بە شاری سنە، بە تۆمەتی هاوکاری دژی تەناهیی نەتەوەیی و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیم، له لایهن لقی یهكی دادگای ڕژیم له شاری سنه، هەر کامەیان بە ٤٠ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران. جێگهی ئاماژهیه، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کرابوون.