کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم كردنی سپای پاسداران له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی هەواڵنیرانی بێسنوور

مه‌حكووم كردنی سپای پاسداران له‌

مه‌حكووم كردنی سپای پاسداران له‌

ڕێکخراوی هەواڵنیرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سپای پاسدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی مەحکووم کرد.

ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەممە، ڕێکخراوی هەواڵنیرانی بێسنوور هەڵسوکەوتی سپای پاسدارانی ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ هەواڵنیران و ڕێپۆرتێران مەحکووم کرد. ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند کە هەڵسوکەوتی سپای پاسداران لەگەڵ هەواڵنیران ژێر پێنانی یاسا نێودەوڵەتیەکانە. ڕێکخراوی هەواڵنیرانی بێسنوور ئاماژەی بە ناوی “محەممەد ساعد، مازیار خوسرەوی، یاسەمەن خالقیان، مەولوود حاجیزادە، یەغما فەشخامی، ئێحسان بەداغی و شەبنەم نزامی” کردووە کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە ڕاپێچی زیندان و دادگا کراون.