به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “سه‌ها مۆرته‌زایی”، چالاكی خوێندكاری، به ٦ ساڵ زیندان و “سالار تاهێر ئه‌فشاری”، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.
به وته‌ی پارێزه‌ری “سه‌ها مۆرته‌زایی”، دادگای رژیم ناوبراوی به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی دژی ئه‌منییه‌تی میللی”، تاوانبار كردووه و ئه‌م “چالاكه خوێندكارییه‌ی به ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. هه‌روه‌ها،”سالار تاهێر ئه‌فشار”، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له رێكه‌وتی ٢٦ی پووشپه‌ری ئه‌مساڵ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی له شاری ورمێ، ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای پێنج رۆژ به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی، ئازاد كرابوو. شایانی باسه، ناوبراو له لایه‌ن دادگاوه، به تۆمه‌تی،”ته‌بلیغ دژی رژیم”، به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.