به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێبراهیم سدێق هه‌مه‌دانی” و كۆڕه‌كه‌ی “سالار سدێق هه‌مه‌دانی” دوو به‌ندكراو له زیندانی ورمێ له لایه‌ن دادگای ڕژیم هه‌ركامیان به ١٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كران.
ئه‌م دوو هاوڵاتییه له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوای دوو مانگ لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزران. “مریه‌م سدێق هه‌مه‌دانی” یه‌كێكی دیكه له منداڵه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یش هاوكات له‌گه‌ڵ باوك و براكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوای دوو ڕۆژ به قه‌راری وه‌سێقه ئازاد كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م بنه‌ماڵه له لایه‌ن دادگای ڕژیم به توومه‌تی دروو وه‌ك “چالاكی دژی ئه‌منییه‌تی مللی له رێگای ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و چالاكی ته‌بلیغی دژی ڕژیم” به ٣٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كران.