ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە دژهکردەوەیەکیدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی لێدانی ١٠٠ زهربه شهللاق لە “پەیمان میرزازادە”، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ، ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبردنی ئەو حوکمە نیشانەی دڕندەبوونی سیستمی دادوەریی كۆماری ئیسلامییه.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی وێڕای مهحكووم كردنی ئهم حوكمه جهختی كردووه کە بەڕێوبردنی حوکمی لێدانی شهللاقی ئەم هاووڵاتییه سەلمێنەری ئەشکەنجەیە و بە تاوان دێتە ئەژمار و حکوومەتی ئێران پێویسته ئەم کردەوە و کردەوەکانی دیکەی سزادانی جەستەیی وەک بڕینی ئەندامەکان هەڵبوشێنێتەوە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه كه ڕۆژی یەکشەممە ٦ی مانگی گەلاوێژ، حوکمی لێدانی ١٠٠ زهربه شهللاق لە “پەیمان میرزازادە”، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە لایهن لقی چواری دادگای ڕژیم لهمشاره بەڕێوەچووه و ناوبراو سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئەو حوکمە، مانی لە خواردن گرتووە.