رۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ رێبه‌ندان،” ئه‌سه‌دۆڵڵا ئه‌سه‌دی” دیپلۆكاتی ئێرانی و هاوده‌سته‌كانی، له دادگایه‌كی بێلژیك، به ١٥ تا ٢٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
به پێی راپۆرته‌كان،دادگا “ئه‌سه‌دی” به‌خاتری “داڕشتنی عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستی” تاوانبار پێناسه كردووه و ٢٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و هاوده‌ستانی ناوبراویشی، به زیندانی درێژماوه مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه، “ئه‌سه‌دی” له مانگی ژۆئه‌نی ساڵی ٢٠١٨‌دا، به تۆمه‌تی داڕشتن و هیدایه‌ت كردنی هێرش بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سازمانی مۆجاهیدینی خه‌لق، له ناوچه‌یه‌كی باكووریی پاریس، له ئاڵمان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی بێلژیكی كردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به پێی حۆكمی دادگا هاوده‌ستانی “ئه‌سه‌دی”، واته “نه‌سیمه نه‌عامی” به ١٨ ساڵ زیندان، “مێهرداد عارفانی” به ١٧ ساڵ، و “ئه‌میر سه‌عدوونی” به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.