دوو هاووڵاتیی به‌هایی به‌ناوه‌كانی “سۆفیا مۆبینی” و ڕه‌نگین ته‌دریسی”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له تاران به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
ناوبراوان كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕێوڕه‌سمێكی به‌هاییه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كرابوون، ڕۆژی چوارشه‌ممه به تۆمه‌تی “هه‌وڵ دان دژبه ئه‌منییه‌تی وڵات له ڕێگه‌ی پێكهێنانی ته‌شكیلاتی به‌هایی”، هه‌ر كامیان به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. شایانی باسه پێشتر سۆفیا مۆبینی و ڕه‌نگین ته‌دریسی، سه‌رجه‌م به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون، به‌ڵام پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست حوكمه‌كه‌یان، دادگای پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ر كام له‌م هاووڵاتییانه حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ده‌ركرد.