کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم بوونی ٢٥ به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ به‌ سزای ئێعدام

مه‌حكووم بوونی ٢٥ به‌ندكراو له‌

مه‌حكووم بوونی ٢٥ به‌ندكراو له‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: لانیکەم ٦٥ بەندکراو بە تۆمەتی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌وادی مۆخه‌دێر”ه‌وه‌ لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون کە بەشێکیان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م ٦٥ به‌ندكراوه‌ كه‌ لە بەندی ١٥ی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون، ٢٥ کەسیان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ٤٠ کەسیان هێشتا حوکم نەدراون.بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٥ كه‌س له‌م زیندانه‌ بە تۆمەتی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌وادی مۆخه‌دێر” لەسێدارە دراون کە حوکمی سێ کەسیان لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کراوە.