کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

مه‌ترسی لە سێداردرانی زیندانی سیاسی “حەیدەر قوربانی”

اعدام قریب الوقوع زندانی سیاسی حیدر قربانی

حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی “حەیدەر قوربانی” بۆ داداگای کامیاران ناردراوە و ئێستا ئەم زیندانیە لە ژێر مەترسی لە سیدارەدران دایە.

بنەماڵەی “حەیدەر قوربانی”، رایانگەیاندووە کە “لە رۆژەکانی رابردوو دا دادگوستەری سنە، خواستی دیوانی عالی بۆ پێداچوونەوە بە سەر دۆسییەی ناوبرایان رەد کردووەتەوە و حووکمی بە کردەوە دەرهێنانی لەسیداردانیان بۆ داداگای کامیاران ناردووە”. حەیدەر قوربانی رێبەندانی ساڵی 98 بە تاوانی “خه‌باتی چەکداری” و “هاوکاری و ئەندامییەتی لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی رژیم” حووکمی سێدارەی بە سەر دا سەپا و حوکمەکەی لە بەرواری 8ی رێبەندانی ساڵی 98 دا پێ راگەیەندرا.