کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی بێكاربوونی ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی قیرسرووشتی

photo 2020 05 12 10 41 07

photo 2020 05 12 10 41 07

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سێنفی مه‌عده‌نه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی قیرسرووشتی له‌ گیلان غه‌رب ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی قیمه‌تی نه‌وت، نزیكه‌ی ٩٥ له‌سه‌د بازاڕی فرۆشتنی قیر سرووشتی كه‌می كردووه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی مه‌ترسی بێكاربوونی به‌ سه‌دان كرێكار.

هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ “جه‌هانبه‌خش مه‌رجانی” وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ قیمه‌تی قیرسرووشتی پێوه‌ندی به‌ قیمه‌تی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: قیمه‌تێك كه‌ ئێستا بۆ كڕینی قیرسرووشتی پێمان پێشنیار كراوه‌، نیوه‌ی قیمه‌تی مانگی ڕابردووه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكاری كڕینی قیرسرووشتی، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر مه‌عده‌نه‌كان بووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌وه‌، ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نانه‌ به‌ كۆمه‌ڵگای بێكارانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن.