به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، “شایان سەعیدپوور” خەڵکی سەقز، کە لە تەمەنی تازهلاوی تووشی تاوان بووە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای هەڵاتن لە زیندانی سەقز و سەر لەنوێ دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە و مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە ئارادایە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “شایان سەعیدپوور” هاوڕێ لەگەڵ چەند بەندکراوی دیکەی زیندانی سەقز کە دەستبەسەر کراونەتەوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی سنە و ناوبراو ڕۆژی یهكشهممه ٣١ی خاكهلێوه گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٢ی گوڵان حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت. یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی سەعیدپووڕ، وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو زانیاریانە، ڕاگەیاندووه کە بڕیارە کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە حوکمی ئێعدامی شایان جێبەجێ بکرێت. جێگهی ئاماژهیه، لە کاتی ڕاپەڕینی بەندکراوانی زیندانی سەقز ٧٤ بەندکراو توانیان هەڵبێن. شایان سەعید پوور و شۆڕش موروەتی دوو لەو بەندکراوانە بوون کە توانیان هەڵبێن و ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوە واتە ١٠ ڕۆژ دوای هەڵاتن لە زیندان، لە گوندی سەبەتلووی شاری بانە دەستبەسەر کرانەوە. ههروهها مستەفا سەلیمی، یەکێکی دیکە لەو بەندکراوانە بوو کە دوای ئەوەی كه له پێنجوێن له لایهن هێزهكانی ئاسایشهوه دهستبهسهر و ڕادهستی ئێران كرایهوه، ڕۆژی شەممە ٢٣ خاكهلێوه لە زیندانی سەقز لەسێدارە درا.