رێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، رۆژی پێبجشه‌ممه ١٦ی رێبه‌ندان، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا به سه‌ره‌نج دان به ئیعدامه‌كانی دوو مانگی رابردووی ئێران، كه زۆربه‌یان كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی ئیرانن، له به‌رێوبه‌رانی ڕژیم خوازیاربوون كه، حۆكمی ئێعدامی ٨ هاووڵاتیی به‌لووچ و ئه‌هوازی، ده‌ستبه‌جێ ڕابگرێت.
“حامد ریگی” و”مێهران ناروویی” و دوو به‌ندكراوی دیكه، كه ناویان له‌م ڕاپۆرته‌دا نه‌هاتووه، چوار به‌ندكراوی به‌لووچی گرتووخانه‌ی زاهیدان و به‌ندیخانه‌ی ده‌ستگردی ئیسفه‌هانن كه حۆكمی له سێداره دانیان ده‌رچووه. ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاندووه، كه ئه‌م به‌ندكراوانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشێل كردنی مافی مرۆڤ وه‌كو،”بێسه‌ر و شوێن كردن و ئه‌شكه‌نجه و حوكم”ی نادادپه‌روه‌رانه به‌ره‌وڕوو بونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها،”عه‌لی خزرجی”،”حسێن سیلاوی”و “جاسم حه‌یده‌ری”، ٣ به‌ندكراوی ئه‌هوازین كه به ئێعدام مه‌حكووم كراون. به پێی راپۆرتیی ئه‌م رێكخراوه، ئه‌م سێ به‌ندكراوه، له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی رابردوودا، له گرتووخانه‌ی “شه‌یبانی” ئه‌هواز،”له ناره‌زایه‌تیی به باروودۆخی زیندان و نه‌بوونی مافی دیتنی بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌ڕه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام، له خواردن مانیان گرتبوو و لێوه‌كانیان دووریبۆوه.