کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسیی ئێعدام كردنی ٤ به‌ندكراو له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج

234g

چهارشنبه – ۵ تیر – ۱۳۹۸ , 26 – 06 – 2019

234g

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٤ به‌ندكراو له‌ زیندانی ڕجایی شاری كه‌ره‌ج بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، ڕه‌وانه‌ی‌ به‌ندی تاكه‌ كه‌سی كراون.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، لانیكه‌م ٤ به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌ كه‌سی كران. شایانی باسه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ حۆكمی ئێعدامی ئه‌م به‌ندكراوانه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت.