به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٥ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و به‌ندكراوێكی سیاسیی دیكه، مه‌ترسیی ئێعدام كرانیان له‌سه‌ره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به ده‌ركردنی حوكمی ناعادڵانه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له هه‌وڵی سه‌ركوت كردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی داهاتوو و زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دایه. حسێن ڕیحانی و محه‌ممه‌د كیشوه‌ری دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌رن كه پێشتر حوكمه‌كه‌یان له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاره‌كانی تاران و خوره‌م ئاباد ده‌ركرابوو. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ئه‌گه‌رچی پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه به‌هۆی وهڕێكهوتنی شه‌پۆلێك له ناڕه‌زیایه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، حوكمی ئێعدامی سێ كه‌سیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له ڕێگه‌ی كارشكێنی زۆر و ئیعتراف وه‌رگرتنی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، به‌نیازن ئه‌میر حسێن مۆرادی، محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی و سه‌عید ته‌مجیدی ئێعدام بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی سیاسیی دیكه به‌ناوی حسێن عوسمانی كه به ٣٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن ئیتلاعاتی ورمێوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدامی لێكراوه.