به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی به‌ندكراو له زیندانی شاری سه‌قز به‌ناوی “نهرگێس ئه‌نوه‌ری” كه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” زیندانی كراوه، مه‌ترسیی ئێعدامی له‌سه‌ره.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ناوبراو له ساڵی ٩٥ه‌وه به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له زیندانی شاری سه‌قزدا ڕاگیراوه و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا ئه‌و هاووڵاتییه به‌ندكراوه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ری كراوه و به‌هۆی بێ مافی و باروودۆخی خراپی زیندان، دۆخی ته‌ندرووستیی و ده‌روونیی ناوبراو ناله‌بار ڕاگه‌یه‌ندراوه.
