ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، قادر ڕه‌سووڵپوور به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد، چه‌ند ساعه‌ت پاش ئازادی له زیندان به شێوه‌ی گوماناوی گیانی به‌ختكرد.
قادر ڕه‌سووڵپوور له ساڵی ٦٣ی هه‌تاوی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه بوو و پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران وه‌كوو چالاكێكی مه‌ده‌نی درێژه‌ی به خه‌بات دا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٩ ساڵ له به‌ندیخانه‌ی ڕژیم زیندانی كرا و ڕۆژی هه‌ینی به‌دوای ئازادی له زیندان گیانی له‌ده‌ستدا. به‌رپرسانی زیندان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه قادر له كاتی حه‌مامكردن دا تووشی شۆك بووه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ده‌ڵێن: ناوبراو هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه و گومانیان هه‌یه كه له ناكاودا گیانی له‌ده‌ست دابێت. شایانی باسه كه ته‌رمی قادر ڕه‌سووڵپوور بۆ پزیشكی دادی شاری ورمێ گوازراوه‌ته‌وه.