به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ته‌رمی به‌ندكراوێكی زیندانی ڕوودسه‌ر كه به‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی بۆ زیندان گرابوو، له چۆمی ئه‌و شاره دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕه‌سووڵ عه‌بدۆڵڵاپور ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سی گه‌ڕاوه‌ته‌وه زیندان، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان وه‌ریان نه‌گرتووه و ناوبراو بێ سه‌روشوێن كراوه. پاش چه‌ند ساعه‌ت ته‌رمی ئه‌و به‌ندكراوه له چۆمی ڕوودسه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای ڕوونكردنه‌وه له داموده‌زگا ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم ده‌كه‌ن.