وه‌زیری بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم ڕایگه‌یاند: ساڵانه ٥٠ هه‌زار منداڵی ئێرانی به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
محه‌ممه‌دڕه‌زا زه‌فه‌رقه‌ندی ڕایگه‌یاند: گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌كان، وشكبوونی تاڵاوه‌كان، شه‌پۆلی خۆڵبارین و نزمی كوالێتی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ ڕێژه‌ی پیسی هه‌وای گه‌وره‌شاره‌كانی تا ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌رز كردووه‌ته‌وه و ساڵانه ٥٠ هه‌زار منداڵ كه داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ن، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی هه‌وای پیس له سه‌ر ته‌ندرووستیان گیان له‌ده‌سته ئه‌ده‌ن.