ئه‌مین ئه‌فشار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كانوونی همۆفیلی ئێران ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می ده‌رمانی فیبرینۆژن، له ساڵی ١٤٠١ دا ١٢٠٠ ژنی دووگیان گیانیان له‌ده‌ست داوه یان ناچار بوون مناڵدانیان ده‌ربێنن.
فیبرینۆژن ده‌رمانی كۆنتڕۆڵكردنی خوێنبه‌ربوون له كاتی زایمانه به‌ڵام له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمانی وڵات تووشی كه‌می ده‌رمان بووه. به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت هه‌وڵیان داوه ئه‌و ده‌رمانه له وڵاتی هندووستان دابین بكه‌ن، به‌ڵام گوالێتی ده‌رمانه‌كه زۆر نزمه و گیانی ژنانی دووگیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ساڵانه ده‌یان تووشبووی نه‌خۆشی هه‌مۆفیلی به‌هۆی گرانی و كه‌می ده‌رمان ئه‌بنه قوربانی و زۆربه‌ی خه‌ڵك توانای كڕینی ده‌رمانیان نه‌ماوه.