ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به ناوی “خاس موراد سه‌عیدی”، به‌هۆی بێبه‌ش بوون له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ست دا.
“خاس موراد سه‌عیدی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو ماوه‌ی دوو ساڵ له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگیرا و ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرستی بۆ ده‌رمانگای زیندان ڕاگوێزرا، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێر گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه كه بێهداری زیندان هۆكاری مردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی، جه‌ڵته‌ی دڵ ناو بردووه.