به‌سه هۆزات هاوسه‌رۆكی ك.ج.ك له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌رجی ئه‌وان بۆ چوونه‌ناو پڕۆسی سیاسی له توركیا، ئازادی عه‌بدۆڵڵا ئوجالانه.
به‌سه هۆزات به میدیاكانی وت: ئه‌گه‌ر عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان ئازاد بكرێت و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی به كادر و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه بۆ ده‌ستپێكردنی چالاكی سیاسی له توركیا بدرێت، ئه‌وان ئاماده‌ن پڕۆسه‌ی چه‌كدانان له حه‌فته‌یه‌ك دا جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌وان ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا و چوونه‌ناو پڕۆسه‌ی سیاسه‌تی دیمۆكراتیكن. شایانی باسه كه ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ گه‌ریلای پ.ك.ك له چوارچێوه‌ی بانگه‌وازی ئۆجالان بۆ كۆتایی هاتنی خه‌باتی چه‌كداری چه‌كیان دانا و یه‌كه‌م هه‌نگاویان نا بۆ ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی ئاشتی و چه‌كه‌كانیان سووتاند.