ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسیمی ڕێزلێنان له یادی پێنج هه‌زار گیانبه‌ختكردووی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه له ڕۆژهه‌ڵات، باشوور، باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی ئازادیخواز له شاره‌كانی حه‌ڵه‌بجه، ئامه‌د و حه‌له‌ب له سێ مه‌راسیمی جیاجیادا یادی پێنج هه‌زار گیانبه‌ختكردووی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه‌یان به‌رز نرخاندووه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان و گوڵبارانكردنی مه‌زاره‌كانیان له شاری حه‌ڵه‌بجه، خوازیاری له‌ناوبردنی چه‌ك و چۆڵی كۆمه‌ڵكوژی له سه‌رانسه‌ری جیهان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، قوتابیان و چالاكانی ژینگه‌یی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له دوو چالاكی جیاجیا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و كاره‌ساته و چاندنی نه‌مام، ڕێزیان له یادیان گرتووه.