کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌راسیمی پێدانی بڕوانامه‌ به‌ فێرخوازانی ڕێنووسی كوردی له‌ بانه‌

مه‌راسیمی پێدانی بڕوانامه‌ به‌ فێرخوازانی ڕێنووسی كوردی له‌ بانه

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بڕوانامه‌ی كۆتایی خولی په‌روه‌رده‌ی ڕێنووسی كوردی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نۆژینی بانه‌ به‌ فێرخوازان به‌خشرا.

ئه‌نجومه‌نی نۆژینی بانه یه‌كێك له‌ ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ چالاكه‌كانی شاری بانه‌ و كوردستانه‌ كه‌ ده‌ور و نه‌خشێكی گه‌وره‌ی له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و پێدانی زانیاری له‌سه‌ر گرینگی ژینگه‌ و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگا به‌ قوتابیان و خوێندكاران هه‌یه‌. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ هه‌موو جارێك خولێكی نوێی فێربوونی زمانی كوردی بۆ قوتابیان و خه‌ڵكی بانه داده‌نێت و سه‌ره‌نج ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نی زمانی دایكی و پاراستنی. به‌شداری به‌رینی قوتابیان و خوێندكاران له‌ خوله‌كانی فێربوونی ڕێنووسی كوردی نیشانه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكه‌ی بانه‌یه‌ به‌ ڕێكخراوی نۆژین و ئه‌و تیكۆشانه‌ی بۆ درووستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو ده‌یكات.