به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی دایه مینا، دایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو، موسته‌فا نه‌سری به شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شێكی زۆر له هاووڵاتیان له شاری سنه، ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان و ژاوه‌رۆ ته‌رمی دایه مینایان به تاجی گوڵ و ئاڵای سوور ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كردووه. دایه مینا دایكێكی شۆڕشگێڕ و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بوو كه پاش گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌ی، وه‌فادار به ئارمانه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران مایه‌وه. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خزم و كه‌س و كاری دایه مینا، هه‌روه‌ها هه‌موو خه‌ڵكی شاری سنه و ناوچه‌كانی كه‌ڵاته‌رزان و ژاوه‌رۆ ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.