ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی ڕه‌حیم براخاس كرێكاری گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی بانه به به‌شداری چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی ٦ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، ڕه‌حیم براخاس له كاتی ڕزگاركردنی گیانی باڵنده‌یه‌ك له ته‌لی كاره‌با، به‌هۆی به‌رقگرتوویی بریندار و پاش دوو ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و كرێكاره ژینگه‌دۆسته به به‌شداری به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری و خه‌ڵكی بانه به‌ڕێوه چوو و ڕێز له یادی گیرا.