ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فراكسیۆنی یه‌كیه‌تی له پاڕله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسدارانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان كرد و ئه‌و كاره‌ی به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق زانی.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، بەنیگەرانیەکی زۆرەوە، ئیدانەی بۆردومانەکانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیه‌كی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بەهۆیەوە چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانی و دڵەراوکێیەکی زۆر بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه درووست بوو و چه‌ندین خێزانیش ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. ئەم پەلامارانە به پێشهاتێکی مەترسیدار دەزانین بۆ سەر ئارامی و ئاسایش و سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەک جەختدەکەینەوە، کە نابێ خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێ بۆ دروستکردنی نائارامی لەسەر وڵاتانی دراوسێی. داوا لە حکومەتی فیدرالی عێراق دەکەین ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ کۆتایی هێنان بەم پەلامارانە کە وڵاتانی دراوسێی ئەیکەنەسەر خاکی عێراق. له كۆتایی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا سەرەخۆشی لە کەسوکاری گیانبه‌ختكردووان و ئاره‌زووی له‌ش ساغییش بۆ برینداران كراوه و هیوایان ده‌ربڕیوه كه ئەو خێزانانەشی ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە بگەرێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.
