ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و بواری مافی ژنان له ڕۆژئاوای كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كچێكی ئه‌رمه‌نی به‌ناوی “ئاسوه ئاپتیان“یان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجانیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وێڕای ئیدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و ئازه‌ربایجان، ڕایانگه‌یاند، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی ئه‌و جه‌نایه‌تانه، ژنانی كۆمه‌ڵگا ئه‌بێ به‌ڕێكخراوتر و به‌رینتر له گۆڕه‌پانه‌كاندا به‌شداربن و له مافه‌كانیان به‌رگری بكه‌ن.