به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ئه‌بولفه‌زل ئادینه‌زاده” كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به ته‌بلیغ دژی نیزام مه‌حكووم كراون.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌بولفه‌زل ئادینه‌زاده”، عه‌لی و مه‌رزیه ئادینهزاه، باوك و خۆشكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ی شۆڕشی “ژینا”، له دادسه‌رای ئینقلابی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حكووم كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی ئادینه‌زاده له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون.
