له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك و چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “سارا مه‌عسوومی” و “محه‌ممه‌د مه‌له‌كی” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران “سارا مه‌عسوومی” ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقی به بیانووی بڵاوكردنی تویتێك سه‌باره‌ت به “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به شه‌ش مانگ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ڕۆژنامه‌وانی مه‌حكووم كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئینقلابی زه‌نجان، “محه‌ممه‌د مه‌له‌كی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” به ١٠ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كردووه. ناوبراو ٢٧ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.