ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، شۆرای مافی مرۆڤی یه‌كێتی ئۆرووپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵكی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
بڕیاره په‌نجاونۆهه‌مین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژانی داهاتوودا به‌ڕێوه بچێت، به‌و بۆنه‌وه یه‌كێتی ئۆرووپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشێلكردنی مافی مرۆڤی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان، كچان، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی ئێران، داوا له كۆماری ئیسلامی كراوه پابه‌ند به‌و په‌یماننامانه بێت كه پێشتر واژۆی كردووه. شۆرای مافی مرۆڤی یه‌كێتی ئۆرووپا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامه‌كان كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوو.