کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكوومكردنی ١٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن دادگای خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨وه‌

مه‌حكوومكردنی ١٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن دادگای خه‌زه‌ڵوه‌ری

دادگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاوی، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاند و به‌پێی حۆكمی ئه‌و دادگایه‌ ١٣ به‌رپرسی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیجه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تیمه‌حكووم كراون.

به‌پێی بڕیاری ئه‌و دادگایه‌، ١٦٠ كه‌س له‌ به‌رپرسانی ڕژیم له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ دا تاوانبار ناسێندراون و ١٣ كه‌سیان ئه‌بێ به‌ تۆمه‌تیجه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تیمحاكمه‌ بكرێن. ناسناوی ئه‌و ١٣ كه‌سه‌ بریتیه‌ له‌: “عه‌لی خامنه‌ییڕیبه‌ری كۆماری ئیسلامی،حه‌سه‌ن ڕۆحانیسه‌رۆككۆماری ئه‌و كاته‌ی ڕژیم،عه‌لی شه‌مخانیده‌بیری شۆرای ئه‌منییه‌تی ڕژیم،ئیبراهیم ڕه‌ئیسیسه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم،عه‌بدۆلڕه‌حمان ڕه‌حمانی فه‌زڵیوه‌زیری ئێران،حسێن ئه‌شته‌ریفه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم،حسێن سه‌لامیفه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ڕژیم،غۆڵامحسێن سوله‌یمانیسه‌رۆكی به‌سیج،حه‌سه‌ن كه‌ره‌میفه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس،حه‌بیبۆڵڵا جان نساریجێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس،له‌یلا واسقیفه‌رمانداری شارۆچكه‌ی قودس،عه‌بدۆلكه‌ریم گه‌راوه‌ندفه‌رمانداری بووشێهر ومحه‌ممه‌د مه‌حموود ئابادیفه‌رمانداری سیرجان“.