کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكوومكردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان

5 3 3

ڕێكخراوی ژنانی كۆنگره‌ی ستار له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

ڕێكخراوی ژنانی كۆنگره‌ی ستار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: په‌خشان هه‌موو شتێكی فیدای مرۆڤایه‌تی كرد، به‌ردوام یارمه‌تی برینداران و لێقه‌وماوانی شه‌ڕی ئه‌دا. سه‌پاندنی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر په‌خشان كه‌ خزمه‌تی به‌ ئینسانیه‌ت كردووه‌ نیشانه‌ی وه‌حشیگه‌ری ڕژیمێكی شه‌یتانییه‌ كه‌ ناتوانێت سه‌ربه‌ستی، هیوا و دڵخۆشی خه‌ڵك ببینێت. په‌خشان به‌ ته‌نیا نییه‌ و هه‌موو ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن. به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین، به‌ زووترین كات حوكمی سێداره‌ی ئه‌و ژنه‌ تێكۆشه‌ره‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و له‌ زیندان ئازادی بكات.