تاڵاوه‌كانی هه‌شیلان و سه‌راو نیلووفه‌ر له پارێزگای كرماشان كه بۆ ساڵانێكی دوور و درێژ وه‌كوو سه‌رچاوه‌یه‌كی ژیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوو، ئێستا مه‌ترسی وشكبوونیان له ئارادایه.
به پێی وێنه‌كان، تاڵاوه‌كانی هه‌شیلان و سه‌راو نیلووفر له پارێزگای كرماشان، كه ماوه‌ی مانگێك له‌مه‌و پێش له دۆخێكی باش و ئاسایی‌دا بوون، ئێتا مه‌ترسی وشكبوونیان له ئارادایه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری له ناوچوونیان هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه وشكبوونی ئه‌و دوو تاڵاوه به ته‌نیا به هۆی گه‌رم بوونی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه و نه‌بوونی باران نییه، به‌ڵكوو هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كاره‌ساته ناكارامه‌یی به‌رپرسان و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌یه.