به پێی دوایین زانیارییه‌كان، پاش دیسان په‌سه‌ندكرانه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی “ناسر به‌كر زاده” له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی ورمێ، مه‌ترسی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له ئارادایه.
ناوبراو پێشووتر مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی وڵاتانی دژبه‌ری كۆما‌ری ئیسلامی“، حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی به‌لگه‌ی پێویست بۆ ئه‌و حوكمه، له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌رتۆمه‌ته‌كانی كرا. به‌ڵام حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه دیسان له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری ورمی، به شێوازێكی نایاسایی و ناڕه‌وا په‌سه‌ند كراوه.
