ڕۆژی ڕابردوو، دایك و باوكی “مێحراب عه‌بدوڵڵازاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕایانگه‌یاند مه‌ترسی له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كه‌یان له ئارادایه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، باوكی ئه‌و به‌ندكراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی به‌لگه‌ی پێویست، له لایه‌ن دادگای باڵای ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی سێداره‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان په‌سه‌ند كراوه و ئێستا مه‌ترسی له سێداره‌دانی له ئارادایه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“دا، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ورمێ، به تۆمه‌تی “افساد فی العرض” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی” یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
