به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “عرفان سوڵتانی” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “فه‌ردیس” له شاری كه‌ره‌ج، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه مه‌ترسی له سێداره‌دانی له ئارادایه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی فه‌ردیسی شاری كه‌ره‌ج، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و جه‌وانه ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه كه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌ته‌كه‌ی ڕوون بكرێته‌وه، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته به كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ڕابگیردرێت و ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی ڕوون بكرێته‌وه.
