به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بانه كه له ساڵانی ڕابردووداله لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، مه‌ترسی له سێداره‌دانی له سه‌ره.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به ناوی “یوسف ئه‌حمه‌دی”، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردن حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “به‌غی” له ڕێگه‌ی به‌شداری له یه‌كێك له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
