ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “سه‌ید محه‌ممه‌د جه‌واد وه‌فایی سانی” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام و ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، به هۆكاری نادیار ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه.
ناوبراو مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د كرا. ئه‌و به‌ندكراوه پاشان سێ جار له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی شكاندنی ئیداره‌ی حوكمی سێداره به سه‌ردا سه‌پێندراوه و دیسان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. ئه‌و هاووڵاتییه دوایین جار، مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی “افساد فی العرض” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.
