ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، باوكی “موحسن له‌نگه‌رنشین” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌ترسی له سێداره دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی ڕاگه‌یاند.
“موحسن له‌نگه‌رنشین” ماوه‌ی زۆرتر له ٢٣ مانگه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، كه زۆرتر له ٢٠ مانگ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دراوه و پاشان به تۆمه‌تی”سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، به هۆكارێكی نادیار بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی له زیندانی قزڵحه‌سار ڕاگوێزراوه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندركراوه.