به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سۆران ڕه‌حیمی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی نه‌غه‌ده، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی “تێكدانی ڕای گشتی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه بانگهێشت و پاش لێدانێكی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه پێشووتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان” حوكمی ده ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه ته‌نیا ساڵێك پاش ئازادبوونی دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكی زیندان بۆ پێدانی مەره‌خه‌سی ده‌رمانی، له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه مەره‌خه‌سی پێ نادرێت و ئێستا به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی و هۆکاری ئه‌شكه‌نجه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه گیانی له مه‌ترسیدایه.