یووسف ئه‌حمه‌دی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی بانه كه مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “به‌غی” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، مه‌ترسی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی له ئارادایه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، حوكمی ئێعدامی یووسف ئه‌حمه‌دی له لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌ممه‌د سه‌عیدی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیك دا له سێداره بدرێت. جگه له یووسف ئه‌حمه‌دی، ١١ به‌ندكراوی دیكه‌ی كورد به ئێعدام مه‌حكووم كراون كه ناوه‌كانیان بریتیه له: حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، حاته‌م ئۆزده‌میر، مێحراب عه‌بدۆڵڵازاده، سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره، شاهین وه‌ساف، ئێدریس ئاڵی، ئازاد شوجاعی، ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د، محهمهدناسر به‌كرزاده، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی.