کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی “یووسف ئه‌حمه‌دی” له‌ زیندانی سنه‌

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی یووسف ئه‌حمه‌دی له‌ زیندانی سنه‌ 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، حوكمی ئێعدامی “یووسف ئه‌حمه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی بانه له‌لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه‌ پشتراست كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.

“یووسف ئه‌حمه‌دی” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵی خه‌ڵكی بانه له‌ ڕێكه‌وتی ٨ی گوڵانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی”، “باست كه‌ریمی” و “محه‌ممه‌د فه‌یزی” له‌ شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ناوبراو له‌ كاتی به‌ندكراندا به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ گوازرایه‌وه‌. ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا، “یووسف ئه‌حمه‌دی” مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ به‌ به‌غی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم و هاوكاری له‌ كوشتنی دوو ئه‌ندامی سپای پاسداران به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. هاوكات سێ هاودۆسیه‌ی یووسف به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د و باست كه‌ریمی” و “محه‌ممه‌د فه‌یزی” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ زیندانه‌كانی ٢٥، ٢٠ و ٣٠ ساڵ سزا دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “یووسف ئه‌حمه‌دی” له‌ ڕه‌ه‌وتی سه‌ركوتی به‌ندكراوانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌رواری ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١دا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ “هێمن موسته‌فایی” و “شۆڕش مۆروه‌تی” به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران.