ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری هۆشداری به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌ده‌ن و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌ن.
ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌رمانی بۆ بریندارانی شاری بۆكان دابین ده‌كرد، به‌ڵام له ڕێكه‌وتی ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و به “قاچاخی ماهواره‌ی ستارلینك”، “هاوكاری له كوشتنی محه‌ممه‌دعه‌لی محه‌ممه‌دی”، “به‌غی”، “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ تیرۆریستان”، “سیخوڕی و هاوكاری له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی ڕژیم”، “هه‌ڵگرتنی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا به جۆرێك په‌رده‌ی گوێی دڕا. هه‌ر چه‌ند هیچ كات ئه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌وڵ ئه‌دات بێ تاوانێكی دیكه له‌سێداره بدات.